ادبیاتشعر

سه‌فه‌رنامه‌ی به‌رزه‌خ


￵ ئه‌م شێعره لە لایەن هاوڕێم ￷”￵حەمە قادر￷” ￵شاعیر و سینەماکاری کوردوستانی باشور وەرگێردراوە بۆ زمانی کووردی. هەروەها خوێندنەوە شێعرەکە بە دەنگی خۆیەتی


“￶￵سەفەرنامەی بەرزەخ”

چەقیو￷￵￷￵، لەسەرچۆک، مات￷!
￵گەڕاوە لە جەنگێکی بێئاکام لەگەل خۆمی خۆم￷
￶￵کەوتو لەسەر پێستی شێداری بێشەڵانی چنارە کێویەکان￷
￵ڕاماو لە سەمای پەڵە هەورێک لە ئاسمانی بەرین￷
￵نوقمی ئەندێشەیەک کە قەت لەدایک نابێت￷￵.￷

«￵رەنگە خوایەک لە سووچێکەوە سەیرم کات￵»

هەنووکە «لێرە»م￷
￵کە￵ڵەکە لە گۆشتی بۆگەن و خوێنی بەخووڕ￷
￵ونبوو لە دەهلیزەکانی یەقینێک کە ها￵تم داگیری کەم￶￵￷
￵بەڵام چەن زوو لە سێبەریا کەوتمه گومان￷! ￵

سبەینێش دیسان «لێرە»م￷
￵ئاوێتەی ماتەم و تاسە￷، ￵مەیل و جەخار￷
￵چاو کە ئەنوقێنم لە لمەجاڕی سووتێنەری یادەوریم￷
￵دوو چاوی گەرم لە نووتەکی ژورێک لە تای هاوین￷
￶￵بە ئەژنۆ لەرزۆکەکانم پێدەکەنن￷.￷ ￵

ئەمێستا من دوژمنی خۆمم و￷ ￵هیچم لە یاد نیە
جگە لە جەستەی ڕووتی ئەو ژنانەی￷
￵نیوەشە￶￵وان پەنجەی شایەتیمان دەخەنە سەر لیۆیان و￷
￵فەرمانی بێدەنگی بە شەوق و هزرم ئەدەن￶￵￷.

￵هزرێکی کەڵەکەبوو لە گۆشتی بۆگەن و خوێنی بەخووڕ￶￵￷
￵شەوقێکی ونبوو لە دەهلیزەکانی یەقینێک ￶￵￷کە هاتم داگیری کەم￶￵￷ ￷
￵بەلام چەن زوو بومە گاڵتەجاری￷!

￵هاوکات «لەوێ» بووم￷
￶￵لە سوورایی نزمی ئاسۆ کە زوو خامۆش بوو￷
￵وەک قژی تەڵخی رژاو بەسەر شانە ڕووتەکانی دایکم ￷
￵جووان بوو￷
￵هێندە جووان کە بمگریێنێ
بەلام سوور هەڵگەڕام￶￵￷!
￵سوور و گەرم￷
￵گەڕاوە لە جەنگێکی بێئاکام لە گەڵ دڵی خۆم￷
￵دڵێکی هاوزێی ناکامی ￷￵لە بەرزەخی ژنان￷
￵کە سەرتاپا هەڵد￵ەقوڵی لە ماتەم و تاسە ￷
￵لە هەزار مەیل و جەخار
￵چیتر کوێرەڕیەکیش بەرەو بەرزاییەکان شک نابات￶￵￷￵. ￵

هەناسە لێبڕاو، تیاماو، کوێرانە￶￵￷
￵وەک گەڕاڵی تیاچوو لە بنی یادەوەریم بۆ شتێک ئەگەڕێم￷
￵کە هەرگیز نەمناسیوە￷
￵یادەوەریەک وەک شاری به‌جێماو لە شەڕ، تەڵخ وڵێڵ￷
￵کۆلانەکان و مناڵەکانی بێناونیشان￷
￵تا کەسێ هەستێ و بە ناوێک کە لەیادیان کردووە￷
￵بانگیان کات.￷￷

هەنووکە من دوژمنی خۆمم￷
￵ئاوەها بێ نەخشەو بێ چرا هاتومەتە شەڕو￷
￵جگه لە لوورەی ئەو زریانانەی لە سیەکانمەوە دێن￷
￵ئایەتێکم پێ نیە.￷

«￵لەوێ» لە دایک بووم تا کەلاوەکان کاولتر کەم و ￷
«￵لێرە» داماڵراو لەوداڵدانەی کە خەڵکەکەی تەمەنێک
￵لە گوێی ئاگرەکەیدا خەوتبوون ￷
￵هەڵاتم￷!

«￵رەنگە خوایەک لە سووچێکەوە سەیرم کات￷.￷»

￵لە هەڵاتنا داڵدەیەک نیە￷
￵ئەو￵ەی بەردەوام هەڵدێ رزگاریەکەی بە زەمەن بەخشیوەو￷
￵زامه کۆنەکان بە برینی قووڵتر خۆش ئەکاتەوە.￷￷
￵ئەوەیش لە خۆی ئەپرسێ «من کێم؟»
چیتر ناوێک بۆ خۆی نادۆزیتەوەو￷
￵ئەوەی کە لە ناوێکدا نیشتەجێیە
هەرگیز هیچ ناپرسێ.￷￷

￵وەک سەمای هێمنی ئەو پەڵە هەورە بەرەڵلایە لە ئاسمانی بەڕین ￷
￵با کوێی پێخۆشبێ دەیبا!

￵تۆش￷! ئەی کەوتوو لەسەر پێستی شێدار￵ی بێشەڵانی چنارە کێویەکان￷
￵لە تۆدا شیرەی دارەکان نیە تا تەمەنێک بە پێوە بوەستی￷￶￵￷
￵تا لەقلەقەکان لەسەر شانە تەریبەکانت هێلانە بکەن￷
￵ڕەگی تۆ کوێی پێخۆشبێ دەڕوێ ￷
￵لە خەونی ناکۆتا تێراو دەبێ￷!

￵تۆ پارچە پارچە گەورە دەبی و
لەت لەتیش دەمری￷!
«￵رەنگە خوایەک لە سووچێکەوە ￵تەماشات کات.»